ئەمریکا پێنج جار عێراق لهمهترسیهكى گهوره ئاگاداردەکاتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا لەماوەی 72 کاتژمێری رابردوودا، پێنج پەیامی هۆشداریی بۆ حکومەتی عێراق ناردوە و ئاگاداریکردوهتەوە لەمەترسیەکانی ڕاکێشانی عێراق بۆناو ململانێی ئێران و ئیسرائیل.
پێگەی تۆڕی هەواڵی عێراقی (INN) لەزاری سەرچاوەیەکەوە لە باڵوێزخانەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت "باڵیۆزخانەکە لەحاڵەتی ئامادەباشیدایە، بەوپێیەی زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ دەستەبژێرە سیاسییەکانی عێراق ئەنجامداوە کە پەیامی هۆشداریی روونی سەبارەت بەگرژییەکانی ئێستا و بۆردومانی یەکتری نێوان ئێران و ئیسرائیل خستوهتەڕوو".
ئەوەشی وت "عێراق وڵاتێکی گرنگە بۆ ئیدارەی ئەمریکا، هەروەها هەوڵدەدات عێراق بکاتە وڵاتێکی بێلایەن و دوری بخاتەوە لە لێکەوتەکانی پەرەسەندنی ململانێکان کە ئەگەری هەیە لەهەر ساتێکدا فراوان ببێت".
هەروەها باڵیۆزخانەکە نیگەرانیی خۆی لەدوبارەبونەوەی بۆردومانەکان بەتایبەت لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەربڕیوە و هۆشداریشیداوە لەپەرەسەندنی تواناکانی میلیشیا عێراقییەکان لەبەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک.
هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، باڵیۆزخانەکە فشاردەخاتەسەر حکومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی دژ بەمیلیشیا عێراقییەکان، هەروەها هەوڵی وەستاندنی هێرشەکان لەخاکی عێراقەوە بۆسەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان دەدات بۆ دورکەوتنەوە لەکاردانەوەکان کە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبونی لێکەوتەی گەورە لەناوچەکەدا.
|