جیهان

پەیامێک لە خامنەییەوە لەبارەی دۆخی ناوچەکە

نها نیوز – هەواڵەکان
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە پاش زیاتر لە چوار ساڵ، بۆ یەکەم جار لە نوێژی هەینی لە تاران وتار دەدات و چەند بابەتێکی گرنگ باس دەکات.

عەلی خامنەیی لە وتارەکەیدا وتی "من پێتان دەڵێم، دوژمنی میللەتی ئێران، هەمان دوژمنی میللەتی فەلەستین، لوبنان، عێراق، میسر، سووریا و یەمەنە".

راشیگەیاند "هەموو میللەتێک مافی بەرگریکردنی لە خۆی هەیە، میللەتی فەلەستین ئەم مافەی هەیە لە بەرامبەر داگیرکەرانی بووەستێت، کەس مافی ئەوەی نییە بە فەلەستینییەکان و لوبنانییەکان بڵێت بۆچی لە بەرامبەر دەوڵەتی زایۆنی دەوەستنەوە".

هەر لە وتارەکەیدا، خامنەیی وتی "ئەوەی سوپای ئێمە کردی کارێکی یاسایی بوو. دەوڵەتی ئێران هەر ئەرکێکی لەم چوارچێوەیەدا هەبێت، بە بەهێزییەوە ئەنجامی دەدات".
 
2024-10-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.