جیهان

ئەم هەفتەیە پزیشکیان دێتە هەولێر

نها نیوز – هەواڵەکان

نوێنەرى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم لە تاران رایگەیاند، ئەم هەفتەیە مەسعود پزیشکیان دێتە پارێزگای هەولێر. جێی ئاماژەشە ناوبراو دواى بوونى بە سەرۆک کۆمارى ئێران یەکەم سەردانیەتی بۆ دەرەوەى وڵات.

نازم دەباغ، نوێنەرى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە تاران بە میدیاکانی وت "11ـى ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژى چوارشەممە، مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران سەردانى بەغدا بکات، دواتریش دێتە هەولێر".

دەباغ ئاشکراشیکردووە "سەردانەکە لەرووى پڕۆتۆکۆڵییەوە بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵاتە".
 
2024-09-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.