جیهان

کەشتییە مەترسیدارەکەی ئەمریکا گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕ بەڕێوەیە‌

نها نیوز - هەواڵەکان

کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن ‌و گروپی کەشتییە شەڕەکەرەکانی، گەیشتنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و بەمەش مەترسی پێکدادانی سەربازیی هەرێمیی زیاتر دەبێت.

فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە تیایدا نوسیویەتی "کەشتیی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن کە فڕۆکەی جەنگی F-35Cو F/A-18 Block 3ی هەڵگرتووە، گەیشتە سنوری دەسەڵاتی فەرماندەیی سێنتکۆم".

ناوبراو نوسیویشیەتی "لینکۆڵن سێیەم کەشتیی جەنگی‌ و فڕۆکە هەڵگری وێرانکارە، کە گروپێکی کەشتیی جەنگی یاوەری دەکەن، لەنێویاندا Destroying 21 و فڕۆکە هەڵگری CVW-9 هەن.

هاتنی ئەم کەشتیانە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەکاتێکدایە، لەدوای کوژرانی هەریەک لە فوئاد شکور سەرکردەی حزبوڵڵا لەبەیروت ‌و ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران ‌و هەڕەشەکانی حزبوڵڵا و ئێران لە تۆڵەسەندنەوە، لەلایەک ‌و لەنگەرگرتنی هەردوو کەشتیی فڕۆکە هەڵگر و جەنگیی ئەمریکا (یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن‌ و یو ئێس ئێس تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت-71) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ترس ‌و نیگەرانییەکانی ئاڵۆزتربونی دۆخی ناوچەکە و دروستبونی شەڕێکی هەرێمی دوو هێندەبوون.
2024-08-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.