جیهان

هۆکاری دواکەوتنی هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل ئاشکراکرا

نها نیوز – هەواڵەکان
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، رەنگە تاران لەپێناو گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە، تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دوابخات، بۆ ئەوەی دەرفەتێک بۆ دانوستاندنکاران بهێڵێتەوە.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی، ئێرانی و ئیسرائیلییەوە هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و باس لەوە دەکات، پەیوەندییەک لە نێوان سەرکەوتنی دانوستاندنەکانی ئاگربەستی غەززە و سنووردارکردنی وەڵامدانەوەی ئێراندا بۆ کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران هەیە.

لەلایەکی دیکەشەوە، میدیا جیهانییەکان باسیان لەوەکردووە کە بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڵوێستی خۆی نەرمکردووە و بواری زیاتری بۆ تیمی دانوستاندنکارى دەوحە بەجێهێشتووە.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا، ئەیوب کارا، لە پارتی لیکودی ئیسرائیلی، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سکای نیوز گەشبینیی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو دانوستاندنەکانی دەوحە و جەختی لەوە کردەوە کە کاریگەریی ئێران لەسەر دانوستاندنەکان زۆر گەورەیە.

روونیشیکردەوە، دیارترین بەرەوپێشچوون ئەوەیە کە ئێران پێشتر بەشێک نەبووە لەو دانوستاندنانە، بەڵام ئێستا بەشێکە لەوەی لە دەوحە روویدا.
 
2024-08-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.