ئەمریكا پهیامێكى بهپهله ئاراستهى عێراق دهكات
نها نیوز - هەواڵەکان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هێزەکانیان لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەو وڵاتەن و پێویستە حکومەتی عێراقیش لێکۆڵینەوە لەهێرشەکان بکات.
ماتیو میللەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێویستە عێراق رێگریی لەهێرشکردنەسەر سەربازانی ئەمریکا لەوڵاتەکەی بکات و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوکەسانە بکات کە بەرپرسیارن".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی "لەگەڵ حکومەتی عێراق لەگفتوگۆدا بوینە، حکومەتی عێراق ڕایگەیاندوە کە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردوە و چەند گومانلێکراوێک کە پەیوەندییان بەهێرشەکە هەبوە دەستگیرکراون و ئەمەش ئەوکارە گونجاوەیە کە دەبێت بیکەن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "لەهێرشەکانی رابردوو بۆ سەر سەربازانی ئەمریکا لە عێراق، وتمان ئەو سەربازانە لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەو وڵاتەن و پێویستە حکومەتی عێراق ڕێگریی لەو هێرشانە بکات".
ئەوەش لەکاتێکدایە، کاتژمێر نۆى 5ی ئابی 2024، هێرشکرایەسەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، کە بەشێک لەڕاوێژکارانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێیدا نیشتەجێن، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش دهڵێت "ژمارهیهك سهربازمان لهئهنجامی هێرشەکەدا ئەو برینداربون، بهڵام تهندروستیان جێگیره".
هاوکات فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقیش ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوه و نوسیویهتى "هێرشەکە لەقەزای حەدیسەوە کراوەو هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ دەستیان بەسەر ئۆتۆمبیلێکی جۆری کیادا گرتوە، کە لەکۆی 10 موشەک هەشتیان لەناو بارهەڵگرەکەدا مابون ئامادەکرابون بۆ هاوێشتن، بەڵام لەلایەن ئەندازیارانەوە هەڵوەشێنرانەوە".
|