جیهان

کاتی هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل ئاشکراکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

ئاژانسی ئەکسیۆس بڵاویکردووەتەوە، بەپێی وتەی چەند بەرپرسێکی ئەمریکی و ئیسرائیلی، رۆژی دووشەممە، ئێران هێرشی تۆڵەسەندنەوە بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامدەدات.

سێ بەرپرسی ئەمریکی و ئیسرائیلی بە ئاژانسی "ئەکسیۆس"ـیان راگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی دووشەممە ئێران هێرشی تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیەى بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامبدات.

ئەو بەرپرسانە کە ناوەکەیان ئاشکرانەکراوە، پێیان وایە ئێران و حزبوڵا هێشتا سەرقاڵی پلانە سەربازییەکانیان و پەسەندکردنیانن لەسەر ئاستی سیاسی.

بەگوێرەی لێدوانی ئەو بەرپرسانە، چاوەڕوان دەکرێت هێرشەکانی ئەمجارەی ئێران بۆ سەر هەمان بنکە و پێگەکان بێت، کە لە 13ـى نیسانی رابردوودا کرانە ئامانج، ئەویش بنکەی ئاسمانیی "بنی فاتیم" و باشووری ئیسرائیل بوو.

بەگوێرەی پێشبینیی ئەو بەرپرسانە، چاوەڕوان دەکرێت هێرشەکەی ئەمجارە فراوانتر بێت و حزبوڵاش بەجیا هێرش بکات.
 
2024-08-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.