كۆتایی ته‌مه‌نى سیاسى بایدن به كاره‌سات كۆتایی هات
نها نیوز - هەواڵەکان
رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى له راپۆرتێک‌دا لەبارەی کارە سیاسییەکانی جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت "كۆتایی ته‌مه‌نى سیاسى جۆو بایدن به كاره‌سات كۆتایی هات".
رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى بایدن راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه نوسیویەتی “جۆو بایدن له ساڵى 1972 هاته نێو دنیاى سیاسه‌ت و بووە به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆك له مێژووى ئه‌مریكادا، پاشان پارته‌كه‌ى كوده‌تاى سپى به‌سه‌ردا كرد و ناچارى كرد له كێبڕكێى دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا بكشێته‌وه.
گاردیان نوسیویشیەتی "ژیانى سیاسى جۆو بایدن به كاره‌سات كۆتایی هات. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى به دروستى مامه‌ڵه نه‌كردنى له‌گه‌ڵ چه‌ندین دۆسیه كه گرنگترینیان بریتیه له هه‌ڵاوسانى ئابوورى، شه‌ڕى ئیسرائیل و غه‌ززه و شه‌ڕى ئۆكرانیا.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، هه‌ڵكشانى ته‌مه‌ن هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و كاره‌ساته‌یه كه به‌سه‌ر سه‌رۆكى ئه‌مریكا هاتووه.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شه‌وى رابردوو جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئێستای ئه‌مریكا نامه‌ى كشانه‌وه‌ى خۆى له كێبڕكێ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاتە وه‌ك كاندیدى دیموكراته‌كان پێشكه‌ش كرد و پێشنیارى كرد كه‌مالا هاریسى جێگرى ببێته كاندیدى دیموكراته‌كان.
|