رۆژئاوای كوردستان.. هەزار سڤیل لە دەست داعش رزگاردەكرێن
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردەوە، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) له گوندی باغۆز هه‌زار سیڤیلی دیكه ڕزگار ده‌كه‌ن.
ئاژانسەكە ئاماژەبەوە دەكات، یه‌كینه تایبه‌ته‌كانی هه‌سه‌ده له ناوچه‌ی باغۆز-ی دێره‌زۆر هه‌زار سیڤیلی دیكه‌یان له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ڕزگار كردووه و له ناوچه ئارامه‌كان جێگیریان كردوون.
هه‌سه‌ده راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، سێ شه‌ڕڤان كه كۆتایی ساڵی 2018 له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه به دیل گیرابوون، ڕزگار كراون و ئه‌و شه‌ڕڤانانه لایه‌ن هاوڕێكانیانه‌وه پێشوازییان لێ كرا
|