ئەمریکا مەشق و راهێنان بە هێزەکانی هەسەدە دەکات
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بلاویکردەوە، ژمارەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ژێر چاودێری هێزەکانی ئەمریکا سەرقاڵی مەشق و راهێنانن بە مەبەستی تێکەڵبونەوەیان لە ناو دامەزراوە نوێەکانی سوریادا
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردوە، لەئێستادا نزیکەی هەزارو 500 ئەفسەری هێزەکانی سوریای دیموکرات لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەمریکا لەبنکە سەربازییەکانی پارێزگای حەسەکە لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا مەشقی پێشکەوتو وەردەگرن.
بە گوێرەی روانگەکە ئەو مەشقو ڕاهێنانانە بەشێکن لەڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) حکومەتی سوریا بەئامانجی تێکەڵکردنی ئەندامەکانی ئەو هێزەی ڕۆژئاوای کوردستان لەدامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی نوێی سوریادا.
زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەفسەرەکان بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگیی کۆمەڵایەتیی لەکۆمەڵگە ناوخۆییە جۆراوجۆرەکانەوە وەرگیراون و بریاریشیە ڕۆڵی جۆراوجۆر لەناو دەزگا ئهمنییو ههستیارهكانو خزمەتگوزارییو سەربازییەکان بگرنە ئەستۆ.
|