قوباد تاڵەبانی: یادکردنەوەی زامی هەڵەبجە و ئەنفال و ئازارەکانی دیکە بۆنەیەکن بۆ بیرکردنەوە لەبوون و مێژوومان
                        
                        
                             
                         
                             لە ساڵیادی 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" یادکردنەوەی زامی هەڵەبجە و ئەنفال و ئازارەکانی دیکە بۆنەیەکن بۆ بیرکردنەوە لەبوون و مێژوومان". 
قوباد تاڵەبانی، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە: یادکردنەوەی زامی هەڵەبجە و ئەنفال و ئازارەکانی دیکە تەنها یادکردنەوەیەکی سادە نین، بەڵکو بۆنەیەکن بۆ بیرکردنەوە لەبوونمان و مێژوومان. 
دەشڵێت" بۆنەیەکن بۆ تێڕامان لەو کارەسات و نەهامەتییانەی بەسەر میلەتەکەماندا هاتووە و بۆنەیەکیشن بۆ تێگەیشتن لە هاوچارەنوسیمان وەک گەلی کورد بەبێ جیاوازی". 
 
                            
                            
                            
                            
                        
       
   
    
    
        
   
   
        
 
        
 
 |