| مەزڵوم عەبدی: بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی وابەستەی چارەسەری سیاسین لە سووریا
                              نها نیوز – هەواڵەکان فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات ئاشکرایکردووە، "گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی لە سووريا وابەستەی چارەسەری سیاسی گشتگیرە". مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە نوسینێكدا لە تۆری كۆمەڵایەتی "ئێكس"، نوسیوەتی: " لە یادی 14ساڵەی شۆڕش قوربانیی سورییەکان بۆ ئازادی و دادپەروەری بەبیردێنینەوە". دەشڵێت، "رێز لە خواستەکانی گەلی سوریا بۆ دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرەیی بگرێت". ئاماژەی بەوەشکردووە، گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی وابەستەی چارەسەری سیاسی گشتگیرە، کە ڕێز لە خواستەکانی گەلی سووریا بۆ دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرەیی دەگرن. |