گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و ئێران دەستیان پێکردەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی ئێران و وەزیری گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنن، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی هەردوو وڵات دەستیان پێکردووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران رایگەیاند، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی ئێران دەستیان پێکردووتەوە و داوا لە گەشتیاران دەکەن سەردانی فڕۆکەخانەکان بکەن.
هاوکات، رەزاق محێبس، وەزیری گواستنەوەی عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی عێراقی راگەیاند و دەڵێت، سەرجەم مەترسییەکان تێپەڕێندراون و داوایان لە کۆمپانیای گشتیی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان کردووە دەست بە گەشتەکان بکەنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازی لە تارانی پایتەختی ئێران بۆردوومان کرد و بەهۆی ئەو هێرشانەشەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و ئێران راگیران.
|