هەواڵ

جارێکیتر لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر ئیسرائیل

نها نیوز – هەواڵەکان
گرووپە چەکدارەکانی ناسراو بە "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراقی" فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی ئامانجێکی دیاریکراو لە ئیسرائیل کرد.

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، هێرشەکەیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە و بەردەوامیشدەبن لە شەڕ دژی ئیسرائیل و رێژەی چالاکییەکانیان زیاد دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەچەند مانگی ڕابردوودا ئەم گرووپە بەهۆی جەنگی غەززەوە چەند هێرشێکیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پێگە جیاوازەکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە و رۆژی پێنجشەممەی رابردووش جارێکیتر لە رێگای درۆنەوە هێرشێکی کردە سەر ئیسرائیل و بەهۆیەوە دوو سەربازی ئیسرائیلی کوژران و 25ی دیکەش برینداربوون.
 
2024-10-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.