هەواڵ

ئەمریکا خەمیس خەنجەر دەخاتە لیستی سزاکانیەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، خەمیس خەنجەر سەرۆکی پارتی سیادە دەخاتە لیستی ئەو کەسایەتی و قەوارانەی کە مامەڵەکردن لەگەڵیاندا قەدەغەکراوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەڵگەنامەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە، لە ڕێگەی نووسینگەی کۆنترۆڵی سەرمایە بیانییەکانەوە خەمیس فەرحان عەلی خەنجەر عیساوی کە لە فەلوجەی عێراق لەدایک بووە، خستووەتە لیستی سزای تاک و لایەنەکان.

بەپێی بەڵگەنامەکە، سزاکان بریتین لە "بلۆککردنی سەرمایە و قەدەغەکردنی مامەڵەی کۆمپانیا و تاکی ئەمریکی لەگەڵی، هاوکات بلۆککردنی هەر سەرمایەیەک لە ئەمریکا کە بۆ ئەو بگەڕێتەوە. لەگەڵ سنووردارکردنی توانای سوودمەندبوونیان لە سیستەمی دارایی ئەمریکا".

ئەمە لەکاتێکدایە، پارتی سیادە، لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەشداریی هەڵبژاردنی کرد و توانیی 15 کورسی بەدەستبهێنێت.

 
2024-08-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.