گەیشت.. لێدوانێک لە هەرێمەوە بۆ حەماس
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی ئیسماعیل هەنیە دەکەن و دەشڵێت "ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
به‌ئامانجگرتنى ئيسماعيل هه‌نييه سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه به ميوانى له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين و به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسيداره ده‌ڕوانين.
ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2024/7/31
|