هەواڵ

ئەردۆغان دەڵێت گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوام دەبێت

نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند "گەمارۆی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەردەوام دەبێت ئەگەر بێتو دەسەڵاتی شارەکە لە پارتی کرێکارانی کوردستان دوورنەکەوێتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند "هەروەک لەمیانی سەردانەکەمدا بۆ هەولێریش وتم، تا ئەو کاتەی دەسەڵاتی سلێمانی خۆی لە پەکەکە دوور نەخاتەوە، هەڵوێستی ئێمە لەبارەی سلێمانی گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت.

ئەردۆغان جەختیش لەوە دەکاتەوە "گەمارۆی سەر کایەی ئاسمانیی شارەکە درێژەی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد لە هەموو دەرفەتێکدا پێیان وتوون "ئەگەر ئێوە لە سلێمانی هەندێک هەنگاو بنێن، ئەوا ئێمە جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ هەڵوێستی خۆمان دەکەین. لەبەر ئەوە تۆپەکە ئێستا لە یاریگای ئەواندایە.

ماوەی زیاتر لە ساڵێک و سێ مانگە، تورکیا گەمارۆی خستووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و گەشتەکانی بەڕووی ئەو فڕۆکەخانەیەدا راگرتووە.
 
2024-07-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.