هەواڵ

ئێستا گەیشت.. تورکیا وادەی کۆتاییهاتنی لەشکرکێشییەکانی لە هەرێم راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، پێش هاتنی وەرزی زستان، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لەناو خاکی هەرێمی کوردستان کۆتاییدێت.

یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا ئاشكرای دەكات "ئامانجمان كۆنترۆڵكردنی تەواوەتیی شاخی گارە و دەمانەوێت پەیوەندیی نێوان قەندیل و سوریا بپچڕێنین.

دەشڵێت "توركیا رێگە بە دامەزراندنی دەوڵەتێكی تیرۆستی نادات لە باكوری سوریا یان عێراق.

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانمان لە هەرێمی کوردستان بەر لە هاتنی وەرزی زستان، كۆتاییدێت.
 
2024-07-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.