یەكگرتووی ئیسلامی لە بارەی دوورخستنەوەی ئەبو بەكر هەڵەدنی بڕیار دەدات
نهانیوز - هەواڵەكان
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رەتیدەكاتەوە، ئەبو بەكر هەڵەدنی پەرلەمانتار و ئەندامی سەركردایەتی پێشووی حزبەكەی لە ریزەكانی یەكگرتوو دوورخستبێتەوە.
دوای بڵاوكردنەوەی دەنگۆی دوورخستنەوەی ئەبو بەكر هەڵەدنی،، عوسمان كاروانی ئەندامی سەركردایەتی و كادری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان تایبەت بە نها نیوزی وت "دەنگۆی دوورخستنەوەی ئەبو بەكر هەڵەدنی دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكی نیە".
ئەمە لە كاتێكدایە لە چەند میدیایەك ئەوە بڵاوبووەوە لەسەر هەڵوێست و رەخنەكانی، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەبو بەكر هەڵەدنی لە ریزەكانی خۆی دوور خستووەتەوە.
ب. ه
|