بانکی ناوەندی پلانی بەرز کردنەوەی نرخی دینار جێبەجێدەکات
نها نیوز- هەواڵەکان
ئەمرۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥١ ھەزار دینار و چاوەرێش دەکرێت بەردەوام بێت لەدابەزین و پێشبینی دەکرێت لە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی نزیک ببێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بانکی ناوەندی لە رێگەی رێکارێکی نوێوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی دراوی عێراق بۆ بانکەکان بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەکاتەوە و ئەوەش پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی ئازار بخایەنێت.
هاوکات بانکەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، قەبارەی مامەڵەکردنی دراو لە بانکە عێراقییەکاندا بۆ زیاتر لە ١٨٠ ترلیۆن دینار بەرز بووەتەوە. وتیشی، "یەدەگی دراوی بیانی گەیشتووەتە ١٤٨ ترلیۆن دینار".
ش.ح
|