هەواڵ

ساڵی رابردوو لە جیهاندا نزیكەی 100 ڕۆژنامەنوس كوژراون

نها نیوز- هەواڵەكان

كۆمیتەی داكۆكی كردن لە رۆژنامەنووسان (سی پی جەی) رایگەیاند، ساڵی ڕابردوو 99 ڕۆژنامەنوس لە سەرانسەری جیهاندا كوژراون.


كۆمیتەی داكۆكی كردن لە رۆژنامەنووسان (سی پی جەی) ئاماری قوربانییەكانی ڕۆژنامەنوسانی لە ساڵی رابردوودا بڵاوكردەوەو تیایدا لەساڵی رابردوودا 99 رۆژنامەنوس كوژراون لە 20 وڵاتی جیهاندا.


لە ئامارەكەدا ئەوەش هاتووە، لەو ژمارەیە 74 رۆژنامەنوسیان تەنها بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە بووە، دەكاتە رێژەی سێ لەسەر چواری كوژراوانی سەرانسەری جیهان.


هەر بەگوێرەی ئاماری كۆمیتەكە، ئیسرائیل و غەزە 74، لوبنان سێ، كامیرۆن- مەكسیك- ئۆكراین -فلیپین دوو، هەریەك لە ئەفغانستان، ئەلبانیا، بەنگلادش، كۆلۆمبیا، هایتی، هندۆراس، هند، مۆزەمبیق، پاراگوای، رواندا، سۆماڵ، سودان، ئەمریكا و لێسۆسۆ یەك رۆژنامەنوس كوژراون.

2024-02-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.