هەرێمی كوردستان لە چاوەڕوانی بڕیارێكی نوێی دادگای فیدراڵیدایە
نها نیوز- هەواڵەكان
ئەمڕۆ یەكشممە دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دۆسیەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 25 ی شوبات، دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر دۆسیەیەك كۆدەبێتەوە نزیكەی 10 ساڵە لەلایەن حكوومەتی كار بەڕێكەری هەرێمی كوردستانەوە راگیراوە.
بڕیارە بەپێی خشتەی كارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق، سكاڵای نۆ مامۆستا و فەرمانبەری هەرێم لەسەر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كار بەرێكەری هەرێمی كوردستان و ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی تاوتوێ بكرێت.
لە سكاڵاكەدا داوا كراوە سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی پابەند بكرێن بە جێبەجێكردنی یاسای پلەبەندی مووچە, هەروەها هەڵوەشاندنەوەی بڕیار و ڕێنماییەكانی پەیوەست بە ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.
هەرچەندە بڕیاربوو دادگای فیدراڵی ڕۆژی 21ی كانوونی دووەمی ڕابردوو لەو بارەیەوە بڕیاری بدایە، بەڵام دانیشتنەكە بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە، دواخرا.
|