لەسلێمانی چەند كۆگایەك ئاگریگرت
نهانیوز- ههواڵهكان
لەگەڕەكی كوردساتی سلێمانی چەند كۆگایەك ئاگریان گرت و بەهۆیەوە سێ كەس توشی تەنگەنەفەسی بوون و بۆ چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانە كراون و تیمەكانی بەرگری شارستانیش سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.
بەپێی زانیارییەكانی نهانیوز، رووداوی ئاگركەوتنەوەكە لەگەڕەكی كوردساتی سلێمانی لەچەند كۆگایەكی كەلوپەل روویداوەو تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانیش گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكەو سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەوە كە بەشی سەرەوەی كۆگاكان شوێنی نیشتەجێبوونە، سێ كەس توشی تەنگە نەفەسی بوون و تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانەیان كردون بەمەبەستی چارەسەركردنیان.
بەوتەی خاوەنی ئەو كۆگایانەی ئاگریگرتوە، هەرچەندە مەرجەكانی سەلامەتیان لەباڵەخانەكەدا جێبەجێ كردوە، بەڵام تائێستا هۆكاری روودانی ئاگركەوتنەوەكە نازانن و چاوەڕێی لێكۆڵینەوەكانی بەرگری شارستانی دەكەن.
|