نهانیوز- ههواڵهكان
سیناتۆرەكانی ئەمریكا لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیراندا بۆ دەنگدان لەبارەی بڕیاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوكاریكردنی ئیسرائیل و غەزەو ئۆكرانیا زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنەكە بە بەڵی دەنگیاندا.
لەكۆبوونەوەكەدا لەكۆی 95 ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، 70 ئەندام بە بەڵێ و 29 ئەندامیش بەنەخێر دەنگیانداوەو
میچ مەككۆئیل سەرۆكی ئەنجومەنی پیران دەڵێت "رەنگە بەڕەتكردنەوەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی پیران، جارێكی تر ئەم پرۆژە یاسایە لەلایەن ئیدارەی جۆ بایدنەوە رێگری لێبكرێت".
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كە زۆرینەی ئەندامانی دیموكراتەكانە توانیویەتی هاوكارییە 95 ملیار دۆلارییەكە پەسەند بكات، ئەویش بەوەرگرتنی متمانەی 22 دەنگی كۆماریخوازەكان، بەڵام ئەنجومەنی نوێنەران كە كۆمارییەكان سەرۆكایەتی دەكات هەر زوو ناڕەزای خۆیان لە وردەكارییەكانی بڕیارەكە ئاشكراكردو سەرۆكی ئەنجومەنەكەش هەڕەشەی پەسەندنەكردنی پرۆژەكەی دەكرد.
بەپێی پرۆژەكە كە 95 ملیار دۆلارە، بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانیا 60 ملیار بۆ پشتیوانی سەربازی و سوپا، ئیسرائیل 14 ملیار بۆ بەهێزكردنی سوپای وڵاتەكەی بۆ شەڕی دژی حەماس، هەروەها بۆ غەزەش بڕی 10 ملیار دۆلار وەك یارمەتی مرۆیی بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی لەخۆ دەگرێت.
لەمیانی دەنگدانی ئەنجومەنی پیران 22 سیناتۆری كۆمارییەكان، لەنێویشییاندا سەرۆكی ئەنجومەنی پیران، پەیوەندیان بە دیموكراتەكانەوە كرد بۆ ئەوەی پرۆژەكە پەسەند بكەن ، بەمەش لەكۆی 100 دەنگ بە 70 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 29 دەنگی نەخێر پرۆژەكە پەسەند كرا.