قوباد تاڵهبانی بروسكهیهكی ماتهمینی ئاڕاستهی وتهبێژی یهكێتی وهبهرهێنهران كرد
ئاژانسی نها...
بەهۆی کۆچی دوایی (ڕێحان ڕەشید)پوری یاسین مەحمود ڕەشید قوباد تاڵهبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بروسکەیەکی ماتەمینی بۆ وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەران نارد.
دەقی بروسکەکە
بەڕێز كاك یاسین مەحمود رەشید وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان
سڵاوێکی گەرم..
هەواڵی کۆچی دوایی پوری بەڕێزتان خاتوو ڕیحان رەشید خەمباری کردین، لەم ماتەمەدا پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم.
جێگای كۆچكردوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبوری و ئارامی بۆ ئێوەش لەخوای گەورە داواكارم.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
|