وتار

مەگەر بچیتە سەری

شێركۆ عەبدوڵڵا

-کوڕی خۆم ئیتر لە مەولا نابێ قۆپێ بکەی.
+بۆچی بابە گیان؟
-چونکە مامۆستا ئازاد وەعدی داوە خۆی جوابەکانت پێ بڵێتەوە.
***
وەزیر: چۆن بتوانین رێ لە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بگرین؟
راوێژکار: بەوەی کە نەھێڵین شەپۆلی یەکەم تەواو ببێ.
***
ژن: موتەئەکیدی پەیژەکە ناشکێ؟
مێرد: ئا..مەگەر بچیتە سەری.
***
ھاووڵاتی: قوربان خۆزگە خوتبەکەشت وەکو ھینەکەت کورت بوایە.
مەسئول: وەکو چییەکەم؟
ھاووڵاتی: وەکو فاتیحا خوێندنەکەت.
***
-شاردنەوەی مەسئولی جاران چی بوو؟
+موجازەفە.
-ئەی شاردنەوەی مەسئولی ئێستا؟
-موستەحیل.
***
-بۆچی ھەموو رۆژێ پاسۆردی کۆمپیوتەرەکەت بیر ئەچێتەوە؟
+ئاخر ھینە. تەئریخی زەماوەندەکەمانە.
***
-منیش وەکو ھەڤاڵەکانم حەزم ئەکرد جێی متمانە بوومایە.
+ ئەوان جێی متمانەن؟
-نەخێر. حەزیان ئەکرد.
***
-ئەگەر سۆشیالیست و گۆڕان گەرمایان بێ چی ئەکەن؟
+ئارەقی شین و مۆر ئەکەنەوە.
***
شیرین: دکتۆرەکە دڵنیای کردمەوە وتی سکت ھەیە.
فەرھاد: یەعنی شوکور بووم بە باوک؟
شیرین: ئەوەیان خوا ئەیزانێ.
***
یەکێتی: عاجز مەبە برا گیان ، تۆ بە کەڵکی موحاسیبیی نایەیت.
پارتی: بۆچی بە کەڵک نایەم؟
یەکێتی: لەبەر ئەوەی حساب بۆ کەس ناکەی.
ژمارەی خوێنەر   ‌ 127‌
6/10/2020 2:17:22 PM
زیاتر...