حلمى ره‌سول ره‌زا
دواى ئه‌وه‌ى رێبوار كه‌ريم وه‌لى بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر له پێگه‌و سايت و په‌يجه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان نوسينى لێ قه‌ده‌غه كرا، جارێكى تر دهركهوتهوهو ده‌ستپێكى ئه‌م دهركهوتنهوهيهشى به په‌لاماردانى بۆ سه‌ر دكتۆر به‌رهه‌م و يه‌كێتى ده‌ستى پێكرده‌وه.
پێده‌چێ ئه‌مه سه‌ره‌تاى هه‌ڵمه‌تێكى نوێ بێت وه‌ك بهرتيلێك بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌و قبولكردنهوهى له‌سه‌ر كاره كۆنه‌كه، چونکە ئێستا پەلاماردنی ئەو بەخشیشی هەیە!
له نوێترين نوسينيندا ناوبراو به‌ناونيشانى (يه‌كێتى له‌سه‌رده‌مى لاهوردا) و له په‌ره‌گرافێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مه‌علوم نيه دكتۆر به‌رهه‌م وه‌ك جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتى به‌شدارى كۆنگره ده‌كات و ناونيشانى ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ى نوسينكهى به پياوه لاوازه‌كه‌ى كۆنگره ناوه‌زه‌ند كردوه، من نازانم لاوازی لای نوسەر چ مانایەکی هەیە! خۆگەر لاوازى دكتۆر به‌رهه‌م له‌وه‌دا بێت نه‌وتى نهدزيوهو ده‌ستى به‌سه‌ر داهاتى كوردستاندا نه‌گرتوه، يان پيلانگێڕى نه‌كردوه‌و ده‌ستى ده‌ره‌كى په‌لكێش نه‌كردوه بۆ ناو خاكى كوردستان، ئەوا راست ئەکات، یان ئه‌گه‌ر لاوازيهكهى لەوەدا دەبینێتەوە کە عه‌شيره‌ت و هێزى چه‌كدارى نيیه، يان پارتى ديموكراتى كوردستان پشتيوانى لێناكات و له‌وه‌ته‌ى بۆته سه‌رۆك كۆمار پيلانگێڕى له دژ ئه‌نجام ده‌دات، ئەوا لەوەش راست ئەکات، رەنگە مەبەستی بێت بڵێت: لە ناو حزب لاوازە، بەڵام ئاخۆ پێوەری بەهێزی ناو حیزب دابراوە لەبەهێزی ناو کۆمەڵگەوجەماوەر؟.
بەپێچەوانەوە ئهوانەی لەسەرەوە باس کران بەشێکن لە هێزی گەورەی هەر سەرکردەیەک له چاوى عه‌وامدا، نه‌ك لاوازى. دنیای سیاسی ئێمە پریەتی لەسەرکردەی بەهێزی ناو حزبەکان، ئەوەی لای ئێمە کەمە لەجۆری دکتۆر بەرهەمە کەدەتوانێت بەبێ رەتڵی حیمایە بچێتە شوێنی گشتی و تێکەڵ بەخەڵک بێت و ئومێدی لەسەر هەڵچنرێت.
پێگه‌ى دكتۆر به‌رهه‌م له جوڵه سياسيه‌كانى خۆى و ئه‌و قه‌دره نێوده‌وڵه‌تى و ههرێمايهتيهيه كه خودى خۆى دروستى كردوه، نه‌ك بەرتیلی نەوت چاو ساخی بۆ دوژمن
كاك رێبوار گەر نوسەرێکی حه‌ق بێژه و ته‌نها وتنی راستيهكانى لامه‌به‌سته، ده‌بێت له پێشه‌وه ره‌خنه له شوێنێكى گرنگترەوە دەست پێ‌بکات و پرسيارى ئه‌وه بكات بۆچى تاكو ئێستا دۆسيهو ديكۆمێنتهكانى سه‌رۆكايه‌تى كۆنى هه‌رێم راده‌ستى سه‌رۆكايه‌تى نوێ نه‌كراوه، پرسيار له‌وه بكات بۆچى چه‌ندين مانگه سه‌ركرده‌كانى ئه‌ولا هيچ كۆبونهوهيهك ناكه‌ن و ئه‌سڵه‌ن هه‌ندێكيان هه‌ر ون بوون له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه و ديار نين، چەند مانگە خێرە لەم هەموو روداوە کۆبونەوەی م.س ناکرێت! ده‌با لێره‌وه ده‌ست پێبكات قسه‌ى له‌سه‌ر بكات نه‌ك به‌دواى ده‌نگۆ بكه‌وێ و خۆی لەم فاكتانە بدزێتەوە وێلی ده‌نگۆی ئەوە بێت ئایا دکتۆر بەرهەم بەهۆی دۆخی عێراقەوە بەشداری کۆنگرە ئەبێت یان نا! ئەمە جێگەی گومانە كاكى نوسه‌ر نایەوێت یان ناوێرێت له‌سه‌ر فاكته‌كان قسه ناكات، کەچی له دووره‌وه خه‌ريكى گومان بردنه.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م ههلشاخاندنانه به دكتۆر به‌رهه‌مدا ببێته مايه‌ى ئاشتكردنهوهو گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نووسه‌ر بۆ سه‌ر ئيشه كۆنه‌كه‌ى خۆى ئه‌وا حه‌قى گه‌ردن ئازادى هه‌يه، به‌لام پێده‌چێ هيچ يه‌كێك له‌م نوسينانه نه‌بێته مايه‌ى شه‌فاعه‌ت بۆى، چونکە جۆن بەئاماژەیە هێنرایەوە دور نییە بە ئاماژەیاکی تر دوربخرێتەوە.