وتار

کورد و کەرکوک (۱۰)

سەرحەد قادر
لەگەڵ دروست بونی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکوک واجبەکانی ئێمە زۆر لەوانەی ناوشار قورس ترو ناخۆش تربوو دەبوایە مانگی ۳ جار بۆ تەفتیشی ٨ بنکەی حەویجەو ڕەشاد بچومایە و تەئکیدم لەکار و واجی ڕۆژانەیان و مەجلیس تەحقیق بکردایە، ئەمیش چون و ھاتنەوەکەی زۆر زەحمەت بوو، بەدەیان جار ھێرش کراوەتە سەرمان و بۆمبی تەقینەوەمان پیا تەقیوەتەوە زۆرجاریش لەلایەن وەزارەتی ناخۆ و دام دەزگا ئەمنیەکانەوە ئاگادار دەکراینەوە کە زانیاری ھەیە بەئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو و خۆکوژی پەلاماردەدرێن، بەڵام ھەردەچووم بەڵگەش بۆ ئەوە ئەو نوسراوانەی مخابراتی عێراق و وەزارەتە.

جارێکیان لەحەویجە کۆبونەوەیەک ھەبوو لەگەڵ ئەنجومەنی قەزاو پۆلیس وخە ڵکی عەشایەر و "عقید جور" کە ئامر فەوجی ھێزی ھاوپەیمانان بوو لەوێ  بەڕەچەڵەک ڕوسی بوو، بەڵام لەجەیشی ئەمریکی بوو کە من دەچوم دەیگووت تۆ دەچیتە جێگای فەرماندەی لیواکەم زۆر عیلاقەی باش بوو لەگەڵم من، عقید سەباح لەگەڵم بوو لەگەڵ ھەموو مەسئولی مەراکزەکانی حەویجە دانیشتین لەژوری کۆبونەوەکە متەرجمەکە ڕوی کردە من وتی نابێت بەکوردی قسە بکەیت منیش پێم ووت زمانی کوردی دووەم زمانە لەعێراقە تۆ بۆت نیە قسەی وابکەیت بوو بەدەنگە دەنگمان عقید جوریش تێناگەیشت کێشە چیە ئەو ئەفسەرانەی لەگەڵمان بوون یە کیکیان کەمێک ئینگلیزیان دەزانی بەعقید جوریان ووت پێ ناخۆش بوو من ھەربەکوردی قسەم دەکرد عقید سەباح تەرجومەی دەکرد تەنھا من و عقید سەباح کورد بووین زیاتر لە ٥۰ بەرپرسی دام و دەزگای ئەمنی و مجلس لەوێ بوون ئەو متەرجمەیش خەڵکی ئوردن بوو لەێدام حسین بەعسی تر بوو لەدوای کۆبونەوەکە بەجەماعەتی ئیستخباراتی ئەمریکیەکانم ووت رۆژی دواتر دەریان کرد لەمتەرجمی ناردیانەوە بۆ ئەمریکا ئەوان بەکوردی قسەکردنیان پێ ھەزم نەدەکرا.

ئێمەی کورد کەدەچوین بۆ تەفتیشی مەرکەزەکانی و گرتنی تیرۆرست دەبێت چەندیان پێناخۆش بوبێت؟ بەتایبە تی لەسنوری قەزای حەویجە کەبەدەیان گرووپی تیرۆرستی لێ بوو ئەو دوو نوسراوەی  ( جەیشی مجاھدین و فرقەی موسنی)  وەکو بەڵگە جەماعەتی ھەواڵگیری قوە جەویەی ئەمریکیەکان زانیاریان ھەبوو لەسەر دوو خۆکوژ لەسنوری شەرگات  لەگەڵ قوە تێک چوین ٦٠ کە س بوین، لە ئەفسەرەکانی پۆلیس چوین موافەقەی لیوا جمال و دادوەرمان وەرگرت بریاریش بوو ئەمریکیەکان بە ٤ کۆپتەرەوە بێن لەگەڵمان مخبیرەکەیان تەسلیم کردین کەگەیشتینە ناحیەی زاب بوو بەخۆڵ باران کۆپتەر نەیتوانی ھەڵسێ مخبیرەکە بردنی بۆ چەند گوندێک لەسنوری پارێزگای سلاح الدین ئێمەش ئاگاداری پۆلیس و جەیشی ئەوسنورەمان نەکردبوو بەو ھێزەوە چوین لەبازگەکان نەدەوەستاین کاتژمێر ۲ شەوبوو خۆڵ بارین بوو چەندە ترسمان لە تیرۆر بوو دوو ئەوەندەیش ترسمان لەجەیش و سەحوەو پۆلیس ھەبوو لەگوندێکی پاڕێزگای سەڵاحەدین دوو تیرۆرستی خۆکوژمان دەسگیرکرد بەدوو پشێنی بۆم ڕێژکراوەوە بەپەلە بەرەو ڕێگای موسڵ چوین بەوجێگایەی کەھاتین ھێزمان بۆ کۆکرابۆیەوە بۆ ئەوەی بمانگرن بەحساب خۆیان تابزانن ئێمە کێن چوینە سنوری موسڵ.

لەوێش توشی زۆر کێشە ھاتین ئەفسەرێکی عەرەبمان لەگەڵ بوو عقید ئاراس و عقید دانیاڵ ووتیان گەورەم ھەموو بازگەکان گیراوە دەبێت شەڕبکەین یان روبکەینە ئەم دەشتە رائید محمدمان لەگەڵ بوو کەمێ شارەزابوو، بەڵام کێشەی بەنزینمان ھەبوو ئەمریکیەکان و لیوا جەماڵ لەسەرخەت بوون لەگەڵم بەتەلەفۆن تابەیانی گەراینەوە نەخەوتین ڕومان کردە دۆڵ و شیوو سەحرایەک  پەیوندیم بەعمید سید ھەژارەوە کرد ئەو لەدەوری موسڵ بوو لەخەویان ھەستان زۆر ھاوکاری کردین بۆ ڕێگاوبان لەگەڵ لیواکانی ئەوسنورە قسەی کردبوو کەھێزەکە ئێمەین بەڕاستی زۆر ماندبووین تاگەیشتنە جەماعەتی سەید ھەژار لەمەخمور گەڕاینەوە کاژمێر ۹ ئێوارە تا ۹ بەیانی ئێمە لەناو ئۆتۆمبیل بووین چوینە سنوری پارێزگای سەلاحەدین وموسڵ، بەڵام ئاسودە بووین ھەردوو حۆکوژەکەمان گرت وتەسلیم بەئەمریکیەکانمان کرد.

زۆر جار لەکاتی واجبەکاندا بەسەرھات و قسە و نوکتە دەمان بردە سەر لیوا عەبدولئەمیرزێدی تازە کراوبوو بەقائد عەمەلیات کۆبونەوەیەکی کردبوو بەخەڵکی گوندەکانی وتبو ھیچ ھێزێک بەبێ فەرمانی من ئیتر دەرناچێ، دانیاڵ پۆلیسێکی عەرەبی لابوو کاژمێر ۳۰ـــ۲ شەو تیلی بۆ عەبدولئەمیر زێدی کردبوو پێی وتبوو من خەڵکی حەویجەم تۆ ووتت ھیچ ھێزێک بەبێ فەرمانی من دەرناچێ عمید سەرحەد نەک حەویجە چووە بۆ پارێزگای سەلاحەدین و موسڵ ئەویش خۆی تێک نەدابوو وتبوی عمید سەرحەد تیرۆرست دەگرێ من مەبەستم ئەو نەبووە.

بەسەرھاتێکی خۆشی تر فرقەی ۱۲ سجلێکی دانابوو لەھەموو بازگەکان دەبوو ھەر ڕەتڵێکی عەسکەری بڕوات ناوی مەسئولی ڕەتڵەکەو ژمارەی ھێزەکە بنوسێ لەو ماوەی ئەو چەندساڵە من ناوی حۆمم نەنوسی زۆربەی جارەکان ناوی عبدالموجد یان کە سیکی ترمان دەنوسی ئەم فرقەیە جارێک نەیان پرسی ئەم عبدالموجدە کێیە.
ژمارەی خوێنەر   ‌ 206‌
9/22/2019 8:27:33 AM
زیاتر...