ئەكرەم ساڵح
كاره‌ساتی شنگال یه‌كێكه له‌و كاره‌ساته مه‌زنانه‌ی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به‌خۆیه‌وه بینیوه. ئه‌م كاره‌ساته تراژیدیه وێڕای زیانی مرۆیی گه‌وره و كاولكاری و هه‌وڵی پاكتاوی ئایینی له ڕووی سیاسیشه‌وه لێكدانه‌وه و مزایده‌ی زۆری پێوه‌كراوه، به شێوه‌یه‌ك تاكو ئیستاش كوردانی ئیزدی سه‌رگه‌ردانن و باجی ده‌ده‌ن. ئه‌ڵبه‌ته له كاره‌ساتی شنگالدا نه‌یارانی پارتی به‌رده‌وام په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ پارتی درێژ ده‌كرد به‌و پێیه‌ی پارتی هێزی یه‌كه‌م بوو له‌و ده‌ڤه‌ره، به‌ڵام ئایه ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه پارتی كه‌مته‌رخه‌م بوو یان ئه‌و كات ڕووداوه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی هێزی پێشمه‌رگه و پارتی بوون. گریمان پارتی له شنگال نه‌بوایه هه‌ر هێزێكی تر له شنگال بوایه له‌و بارودۆخه‌ی كه له ئه‌نجامی په‌لاماری داعش ڕووی له عێراق و ناوچه‌كه كردبوو، چی پێ ده‌كرا، ئایا ده‌یتوانی شنگال و شنگالیهكان بپارێزێ یان هاوشێوه‌ی موسل و ناوچه‌كانی تر شنگالیش هه‌مان چاره‌نوسی ده‌بوو.
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی واقعی و لۆژیكی ته‌ماشای ڕووداوه‌كان بكه‌ین و بهراوودێ له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق و سوریا بكه‌ین. ئایا هێزی پێشمه‌رگه له رووی لۆجستی و ژماره‌وه له ئه‌وان به‌هێزتر بوو به تایبه‌ت سوپای عیراق كه له‌و كاته‌دا به نوێترین چه‌كی ئه‌مریكی پڕچه‌ك كرابوو و نوێترین جۆری چه‌كی زرێپۆشی پێ‌درابوو، به‌ڵام نه‌ك به‌رگری پێ نه‌كرا، به‌ڵكو له ماوه‌ی مانگێكدا له ٣٥% ی خاكی عیراقدا تێكشكاو شه‌ڕ گه‌یشته كه‌ناره‌كانی به‌غداد. خۆ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه له‌وێ نه‌بوایه سوپا له‌وێ ده‌بوو وه پێشتریش سوپا له‌وێ بوو، كه‌واته ڕووداوه‌كه هه‌ر ده‌بوو. بۆیه كاتی خوێندنه‌وه بۆ ڕووداوێكی له‌و جۆره ده‌كرێ پێویسته كۆی ڕووداوه‌كان له به‌رچاو بگیرێ هه‌ر بۆیه شنگال هه‌ر هێزێكی لێ بوایه ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر وه‌ك ئه‌وه ده‌بوو كه ڕوویدا، به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و بیری شۆفێنی عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه و فتوا و ره‌وای دانی داعش به ته‌كفیری ئایینی و حه‌ڵالكردنی سه‌ر و ماڵی ئێزدیه‌كان.
ئه‌وه‌ی له شنگال ڕوویدا به‌شێك بوو له‌و ڕووداوانه‌ی له عیراق و سوریا روویدا كه بوو به‌هۆی داڕوخانی باری سایكۆلۆژی و مه‌عنوی هێزه چه‌كداره‌كان و خه‌ڵك به‌گشتی، له ئه‌نجامی كرده‌وه‌ی درندانه‌ی داعش و نه‌بوونی ئه‌زمون و شاره‌زای له سروشتی شه‌ڕی ئه‌و هێزه رادیكال و خوێنڕێژه ئیسلامیه.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ڕۆڵی هه‌ندێ وڵاتی ناوچه‌كه له گۆڕینی ئاراسته‌ی داعش له به‌غداوه بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر به‌غدا كه‌مبێته‌وه و سنورێك بۆ پێشڕه‌ویه‌كانی پێشمه‌رگه دابنرێت.
به‌ڵام هه‌میشه یه‌كێك له كێشه‌كانی كورد له مێژوودا ئه‌وه بووه هێنده‌ی خه‌ریكی خۆشكاندن و پاساو بۆ دوژمن هێنانه‌وه بووه نیو هێنده له خه‌می ئایندهی خۆیدا نه‌بووه، له شنگالیش هه‌مان حاڵه‌ت دووباره بووه، لایه‌نه سیاسیه كوردییه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی ئێزدیه‌كان كار له‌سه‌ر ساڕێژكردنی برینه‌كانی كاره‌ساته‌كه بكه‌ن كه‌چی كه‌وتنه تۆمه‌تباركردنی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی پارتی له‌ناو ئێزدیه‌كان لاواز بكه‌ن بێ گوێدانه مه‌ترسی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ئه‌م پرسه له‌سه‌ر ئایندهی ئێزدیه‌كان و كوردستانیه‌تی ده‌ڤه‌ری شنگال، له‌ڕووداوێكی له‌م جۆره‌دا به حوكمی تایبه‌تمه‌ندی كوردانی ئێزدی و ئه‌و زوڵمه مێژووییه‌ی لێیان كراوه ده‌بوایه نیشتمانیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساته بكردایه كه‌چی ئه‌وانه‌ی پارتیان تۆمه‌تبار ده‌كرد بۆ مزایده‌ی سیاسی خۆیان نه‌چوونه ژێر باری هیچ هاوكارییه‌كی مرۆیی و سه‌ربازی، به‌ڵكو هه‌ر پارتی شانی دایه به‌ر كاره‌ساته‌كه‌و نزیكه‌ی ٧٠٠ شه‌هیدی بۆ ئازادی شنگال به‌خشی و زیاتر له ٣٠٠ سێ سه‌د هه‌زار ئاواره‌ی كوردانی ئێزدی حه‌وانده‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی ٣٠٠٠ سێ هه‌زار ده‌ستگیركراوی ئیزدی به ڕێگه‌ی جیاواز ئازاد كردووه، ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم پاكانه نیه، به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌ی واقعی حاڵه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا.
بۆیه به‌بروای من كاتی ئه‌وه هاتووه مزایده‌ی سیاسی به دۆسیه‌ی شنگاله‌وه كۆتایی پێ بهێنریت هه‌وڵبدرێ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ كێشه‌ی شنگال و برا ئێزدیه‌كان له نێوان هه‌رێم و به‌غدا بدۆزرێته‌وه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ناوچه‌كه ئاوه‌دانبكرێته‌وه و خه‌لكه‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر زێدی خۆی و به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبدرێ برینه‌كانیان ساڕ‌ێژ بكرێ و سه‌قامگیری و ئارامیان بۆ دابین بكرێ، هاوكات كار بۆ ئه‌وه‌بكرێ كاره‌ساتی شنگال له ئاستی ناوخۆ و نیوده‌وڵه‌تی به‌جینۆساید بناسرێ و قه‌ره‌بووی مادی و معنوی دانیشتوانه‌كه‌ی بكرێنه‌وه، چونكه درێژه‌كێشانی ئه‌و بارودۆخه به‌م شێوه‌یه له نیوان هه‌رێم و به‌غدا له داهاتوو مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر گۆڕانی دیموگرافی و كوردستانیه‌تی شنگال و په‌رته‌وازه‌ی زیاتری كوردانی ئێزدی، نه‌خاسمه كه له‌دوای كارهساتهكهوه به‌سودوه‌رگرتن له‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه‌ی كه هاتوته ئاراوه به ئاشكرا هه‌ولی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی هه‌یه بۆ كاركردن له‌سه‌ر گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردانی ئیزدی بۆ ناسنامه‌ی كه‌مینه‌یه‌كی ئایینی.