وتار

نامەیەک بۆ سەرۆکی هەرێم

ئه‌نوه‌ر سه‌باح

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆ سوێندت خوارد کە پارێزەری دین و ژینی خەڵکی کوردستان بیت . ئەوتا بەبەر چاوی تۆ و هەموو خەڵکی کوردستان ئیهانە بە کچێکی قوتابی ئەم هەرێمە دەکرێت، یەکێ لەسەر شانۆ دوری دەخاتەوە یەکێ بە دەعبا ناوی دێنێ . هەموو تاوانەکەشی ئەوەیە خۆی داپۆشیوە . ئێوە هەمیشە باس لە دیموکراسی و ئازادی دەکەن ئێ باشە با خەڵک ئازادبێت خەڵکێک سفورە باخەڵکێکیش داپۆشراو بێ ئایا ئەمەی دوێنێ ڕوی دا جگە لە بێ ڕێزی بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان چ ناوێکی تری لێبنێین . بۆیە من داوات لێدەکەم میوانداری ئەم کچە بکە و دڵنەوای بکە و ڕێزی بگرن و داوای لێبوردنی لێ بکە . بائەمەی ڕوی دا جارێکی تر دووبارە نەبێتەوە تۆوی ڕقو کینە و دوو بەرەکی لەناو خەڵک بڵاو نەبێتەوە. 

چونکە تۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی واتا سەرۆکی تەواوی خەڵکی کوردستانی بە موسڵمان و غەیری موسڵمان بەڵام بێ دەنگی تۆ لەئاست وها کردەوەیەک بەڕاستی وا دەکات . وەک و خۆم لە کورد بونی خۆم و هەولێری بونی خۆم شەرم بکەم .
ژمارەی خوێنەر   ‌ 267‌
6/24/2019 4:16:06 PM
زیاتر...