د.بەختیار شاوەیس
لەدوای ئیمزاکردنی ڕێکەوتنی ستراتیژیەوە، پارتی بەردەوام ئەم ڕێکەوتنەی ئیستغلالکرد بۆ بەهێزکردنی خۆی و لاوازکردنی یەکێتیی. تەنها جیاوازیەکیش لەمەدا ئەوە بوو کە یەکێتیی بەرژەوەندی خاک و خەڵکی کوردستانی دەخستە سەرووی بەرژەوەندی حیزبیەوە، و پارتیش بەرژەوەندی خەڵک و خاکی کوردستانی دەخستە ژێر بەرژەوەندی حیزب و بنەماڵەوە. خۆ ئەگەر نالەساڵی ۲۰۰٥ لەهەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی عیراق ، یەکێتیی بەتەنها خۆی ۳۰ هەزار دەنگ زیاتری هێنا لە پارتی و ۱٤ حیزبیتر کەناویخۆیان نابوو هاوپەیمانی دیموکراتەکان. ئاماراکان ماون.
ئەم ئیسغلالکردنەی یەکێتیی لەلایەن پارتی بەهۆی ڕیکەوتنەکەوە بەردەوام بوو هەتا گەشتە ئەوەی کەلەساڵی ۲۰۰۹ یەکێتیی لەتکردوو حیزبێکی تری لێجیابوویەوە بەناوی گۆڕان ، کە بەشی زۆری هۆکاری جیابوونەوەیان بۆ ڕێکەووتنی ستراتیژی و تەنازولی یەکێتیی دەگەڕاندەوەو دواتر لەسنوری سێپارێزگاکەی هەرێم بەشەزۆرەکەی دەنگەکانی یەکێتیان بۆخۆیانبرد و پارتیش نەک موراعاتی یەکێتیی نەکرد بەڵکو لەبەغداد کێشەیان بۆ مام جەلال درووست دەکرد و بەتهدید و هەڕەشەو دەرهێنانی نەوت دەیان سەرئێشەیان بۆ مامجەلال خوڵقاند. لەدوای نەخۆشکەوتنی مام هەر بەردەوام بوون و لەڕاگەیاندن فرمێسکی تیمساحیان دەڕشت و لەبنەوەش کەوتبوونە بنکۆڵکردنی یەکێتیی، و دواتر لە ۳۰ حوزەیران بەناوی ڕێککەوتن و برایەتیەوە گۆڵێکی تریانکرد و دواتریش کەدەنگەکانی یەکێتیی کەمیکرد و ۱۸ کورسیمان هێنا، پارتی بەبێ یەکێتیی حکومەتی لەگەڵ گۆڕان پێکهێنا. لەگەڵ ئەو گۆڕانەی کە هۆکاری دروستبونی تەنها ئەوەبوو کە یەکێتیی نزیکە لەپارتی نەک دژایەتی گەندەڵی و گۆڕانکاری، چونکە ئێستا ئیتر هەموو شتێک ڕوونبوەتەوە کە بۆ و ئامانجی سەرەکیان چیە.
لەم سەرووبەندەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، دەبێت پارتی و بڕیاربەدەستەکانی لەوە تێبگەن کە سیاسەتی یەکێتیی گۆڕاوەو ئەوەی پێشترنیە، دەبێت لەدوای بردنەوەی سەرۆککۆماری عیراق و دواتریش ئامادەنەبوونی یەکێتیی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم و سووربون لەسەر هەڵوێستەکانی.
ئیتر کاتیەتی کە هەموو ئەمانە ببێتە هۆی مراجەعەکردنی سیاسەتی پارتی لەگەڵ ئێستای یەکێتیی و هەزمی ئەوە بکات بڕیاری دروستی یەکێتیی لای کەسانێکی گەنج لەتەمەن و گەنج لەئەزموونی ململانێی پارتی بوونی هەیەو چەندین ساڵە سەرکردایەتی ناسینی طەبیعەتی سەرانی پارتی دەکەن و پێکەوە بڕیاریانداوە کە زەمەنی تاکڕەوی گوزەشت و لەهەر ڕووداوێکدا کە فێڵ و تەڵەو قۆڕخکاری و تاکڕەوی تیابێت ، بەپارتی دەوترێت STOP
پارتی و پڕۆپارتیەکان سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم، بەڵام خۆ ئەگەر لەپەرلەمانەکەی دوای ۳۱ ی ئاب کەلەهەولێر درووستیان کردبوو ، هەڵبژاردنیان بکردایە هەمان دەنگی ئێستایان دەهێنا، پارتی و حیزبە پرۆ پارتیەکان ، سەرکەوتن بەوەی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دانەنرێت، بەڵام خۆ کەئیدارەکەیان جیاکردەوە وەک چۆن ئێستا کاری بۆدەکەن ، کەرکوک لەسەر ئەو ئیدارەدەبێت کە نیوەی دەنگەکانی هەموو پارێزگاکەی بردوە.
هەربۆیە ئەوەی کەلای خەڵکی کوردستان ڕوونبویەوە ئەوەبوو کە:
- یەکێتی لەبەر ساغنەبوونەوەی کەرکوک بایکۆتیکردو دەنگی بەسەرۆکی هەرێم نەدا کەئەمە لەداهاتوو مانای زۆر هەڵدەگرێت، هەر وەک لەئێستادا بەپارتی وت ئیتر تۆ بڕیاری شتەکان نادەیت
- هەروەک لەلایەکی دیکەوە، ئەم ڕووداوە پێی ووتین کەئەوانەی ناوی پڕۆپارتیان لەبەشێک لەسەرکردەکانی یەکێتیی نابوو، ئێستا بێئاگان لەوەی کەخۆیان بەکۆمەڵ و بەحیزب بونەتە پڕۆ پارتی و شێت و شەیدای فلس و عانەن و لەسەر پۆست و پلە و پول بەربونەتە گیانی یەکتر.