وتار

یاریکردن بە ئاگر

عەبدوڵڵا ئەحمەد
چوار فراکسیۆنی بەھێز،  یەکێتی، نەوەی نوێ، کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەچونە ژێرباری کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم و واژۆیان لەسەر کۆبونەوەکە نەکردووە، ھەر چوار فراکسیۆنەکە نوێنەرایەتی چل کورسی پەرلەمانی دەکەن، سەرۆکایەتی ھەرێم بابەتێکی ھەروا سادە نیە کە بەگۆڕان وپارتی و کۆتاکان بتوانن تێیپەڕێنن، ئەو پرسە ڕەھەندی نیشتیمانی ھەیەو پێویستی بەسازانی ھەموولایەکە، ھەموومان کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕانمان بیرە لەسەر یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم کە بەدوای خۆیدا نائارامی و پشێویی و خۆپیشاندان و ھەڵکوتانە سەر شاری جوانی لەئەگەری درێژکردنەوەی ماوەکەی بارزانیدا لێکەوتەوە، سەرئەنجامی ئەو پرسە بەوەدەرنانی وەزیرەکانی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی ھات کە ھەموان بیرمانە بە چ دۆخێکی کارەساتباردا گەلەکەمان گوزەریکرد، ئێستاش پارتی و گۆڕان سەرەتای یارییەکی مەترسیداریان دەسپێکردووە کەوەک یاریکردن وایە بەئاگر لەئەگەری درێژەدانی ڕەنگە ھەرێم بەرێتەوە بۆقۆناغی نائارامی و پشێوی سیاسی، یەکێتی بە دەنگ ۲۱کورسیە بەڵام لەواقیعدا ھێزی چەکدار، زۆنی سلێمانی لەڕووی پراکتیەوە بەوەودەتوانێت کێشەی گەورە لەبەردەم بزوتنەوەی گۆڕاندا دروستبکات، ڕەنگە لەداھاتووشدا ھەنگاوی لەوەی پارتی بنێ لەناو خراپترینەکاندا خراپ ھەڵبژێرێ، شەقامی ناڕازیی سیاسی ڕوونتر شاڕێی سلێمانی کە ڕێگای دەنگی ئازاد و جوڵەو خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیەکانە جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گۆڕانی وەرگرتۆتەوەو لەبەردەستی ئەودایە، ئەوە جگەلەوەی ھەژموونی میدیایی و گوتارە ئۆپۆزسیۆنیەکەیان دەتوانێ لەکەمترین ماوەدا شەقام پڕکاتەوە لەو دەنگانەی کە ھەرلەسەردەمی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفاوە لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێمدا نەبوون، بەمەش پارتی و گۆڕان لەبەردەم ئەگەری جوڵاندنی شەقامی ناڕازیدان، کۆمەڵی ئیسلامی و یەگرتووش لەئێستادا وەک دووھێزی ئۆپۆزسیۆن کە نەچوونەتە ژێرباری کاراکرنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێمەوە دەتوانن ڕۆڵی گەورە ببینن لە ئاڕاستەکردنی خەڵکی خۆیان و لەمپەر دروستکردن لەبەردەم پارتی وگۆڕاندا، ئێستا گۆڕان و پارتی بەم واژۆیانە دەرگای دەیان کێشە ومەترسیان لەخۆیان کردۆتەوە، دانایی و حیکمەتی کاک نەوشیروان لەوەدا دەردەکەوت کە دەیوت ئەو یاسایانەی ڕەھەندی نیشتیمانی ھەبێت پێویستی بەسازانی ھەموو لایەکە، دیارە قۆناغی دوای کاک نەوشیروان گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و کەسانێک دوور لەھۆشیاری سیاسی و حساب نەکردن بۆ دۆخی ناوخۆیی و ھەرێمایەتی بڕیار دەدەن و بیر لەمەترسیەکانی ناکەنەوە، بۆیە پرسی کاراکرنەوەی یاسای سەرۆکایەتی و ھەڵبژاردنی سەرۆک بەبێ سازان ئاکامەکانی باش نابن و داھاتووی پەیوەندی لایەنەکان و ناوچەکە دەخاتە گێژاوە.
ژمارەی خوێنەر   ‌ 331‌
3/29/2019 9:27:09 PM
زیاتر...