وتار

پارتی لە هەولێر میوانداری کێ دەکات؟

ئەرکان محەمەد

پاش ئەوەی ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری سلێمانی بە مەبەستی داواکردنی مافەکانیان بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن، ئومێد خۆشناو وتی، "ئێمە میوانداری ئەو ڕەزا گرانانە ناکەین"، لەکاتێکدا ئەوانە میوان نەبوون و خاوەن ماڵن، بەڵام لەو شارە ئەزیزەدا پارتی میوانداری زۆر کەسی دووژمنی گەلی کوردی کردووە لەوانەش:-

یەکەم- پارتی لە شاری هەولێر کادیرانی میت و کوردکوژان میوانداری دەکات و پارێزگاریان لێدەکات، کە گەورەترین دووژمنی کوردن و هەروەها لەسەر قەڵای هەولێر ئاڵای تورکیا بەرز دەکاتەوە، بەڵام بازگەکانی بەڕووی مامۆستایان کە شکۆی میلەتن دادەخات.

دووەم- جێگای بەعسیەکان و ئەنفالچیەکان دەبێتەوە، کە پێشتر کاکەمین نەجار، بەرپرسی باڵای پارتی خۆشی شاهیدی ئەوەی داوە، کە بەعسیەکان لەژێر دەستی پارتی پارێزراون، لە نمونەی ئەوانەش عیزەت دووری و کوڕانی سوڵتان هاشم، کە سەرسەخترین دووژمنی کورد بوون.

سێیەم- پارتی لە شاری هەولێری ئەزیزی پایتەختی کوردان جێگای سەدان کچە بەناو مۆدێلی کردووەتەوە و بە پارەی دزراوی ئەم میلەتە وەک بزنسمان و سەرمایەدار وێنایان دەکات، لەکاتێکدا دەزانین ئەوانە کێن و لە گوندی لووبنانی سەرقاڵی چین.

چوارەم- لە شاری هەولێر تورکمانەکان ئازادن خۆپیشاندان لەبەردەم قەڵای هەولێر ئەنجام بدەن، بەبێ ئەوەی بەرپرسانی پارتی جورئەتیان هەبێت، لێشیان نزیک بنەوە، تەنانەت ئەگەر سوکایەتیش بکەن.

پێنجەم- هەموان دەزانین، پارتی بە هێزی سوپای تورکیا و دەبابەکانی بەعس هەولێری داگیرکردووە و هەمیشە خزمەتکار و پێشڕەوی دووژمنانی کورد بووە و لە هەمانکاتیشدا دووژمنی هەموو کوردێکی دڵسۆز بووە و لە مێژوشدا زۆرترین خیانەتی لە گەلەکەمان کردووە.

شەشەم- لە هەولێر بکوژە هەڵاتوەکانی ڕۆژانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوای میوانداری دەکرێن، بەڵام ڕێگە نادرێت مووچە خۆران، کە مووچەکانیان لەلایەن مەسرور بارزانی و تیمە شکتخواردوەکەی دزراوە داوای مافەکانیان بکەن.

حەوتەم- پارتی لە هەولێر میوانداری ئەنەکەسە دەکات و لە بودجەی دزراوی هەرێم مووچەیان پێ دەدات و دژی ڕۆژئاوای کوردستان و جێبەجێکردنی پلانەکانی تورکیا لەسەر کورد بەکاریان دێنێت، کەچی میوانداری مامۆستایان ناکات، کە هەموان قەرزاریانین.

تێبینی- هەولێر شارێکی ئەزیزە و مەبەستم لە کۆی نوسینەکەم، ئاڕاستەی دەسەڵاتە قۆرخکار و خۆسەپێنەکەی پارتیە، نەک هاوڵاتیانی خۆشەویست و میوان دۆستی هەولێر.

ژمارەی خوێنەر   ‌ 380‌
2/10/2025 7:10:03 PM
زیاتر...
کاردۆ عوسمان هەورامی
Copyright © All rights reserved.