وتار

ئەگەر کۆنە بەعسی و داعش و خوێنمژەکان مێوانن... خەڵکی کوردستان خاوەن ماڵە لە پایتەخت نەک مێوان...

پەرێز عومەر

دەسەڵاتی خۆسەپێن زیاتر لە دە ساڵە نا بیست و نابینایە، بەرامبەر داواکاری خەڵکی دڵسۆزی وڵات...

ئەوەی سەیرە ئێستا بە ڕاشکاوی ئەو دەسەڵاتەی کە تەنانەت هەوای پاکیشی لە خەڵکە ڕەسەن و دڵسۆزەکەی هەولێر گرتووەتەوە، ئەمڕۆ بە خەڵکی ڕەسەنی کوردستان دەڵێت مێوان و ڕەزا قورس....

لە ڕاستیدا ئێمەی خەڵکی ڕەسەنی هەولێر... دڵمان خۆشە بە پشتیوانی خوشک و براکانمان لە ناوچە ئازادترەکانی کوردستان...

بەڵێ قوربانیدانی شاراوە و ناڕەزایەتییە کپکراوەکانمان ئەمڕۆ پشتیوانیان هەیە...

سوپاس لۆ مامۆستایانی شۆڕشگێڕ و هەڵگرانی مەشخەڵی سەرفرازی...

ئەمڕ باشتر تێدەگەن کە خەڵکی هەولێر بێدەنگ نیە، بەڵکو دەستەڵاتەکەی لەگەڵ دەسەڵاتی لای ئێوە زۆر زۆر جیاوازە و تەنانەت لەسەر نیەتی داواکاردنی ماف ئێمە سزا دەدرێین نەک تاوان!

دەسەڵات پێویستە لەوە زیاتر بێ خەم نەبێت.

دڵسۆزانە دەڵێم ئەوان لە هەموو ئەو دەسەڵاتانەی دەوروبەر بەهێزتر نین، بە دەنگ خەڵکەوە وەرن با باجی قورستر نەدەین... ئەم کیانە بە بەحرێک خوێنی کەس و کاری ئەم خەڵکە دروست بووە، نەک بە کۆشک و سەروەتی کۆکراوەتان. ئێستا داواکاریەکان سادەن، ئەگەر بە دەنگەوە نەیەن، ئەنجامی باش نابێت، داواکارییەکانیش قورس دەبن... لۆیە لەپێناو کوردستان و مانەوەی خۆشتان بە دەنگ داواکارییەکانەوە وەرن.

ژمارەی خوێنەر   ‌ 4752‌
2/10/2025 4:28:59 PM
زیاتر...
کاردۆ عوسمان هەورامی
Copyright © All rights reserved.