وتار

جارێكیتر ئافەرین مەزڵوم عەبدی

د. محمەد رەئوف

ئەگەر ئەم ئارامیەی مەزڵوم عەبدی و احمد شەرع بەردەوام بێت و هەردوكیان بەدوای چارەسەردا بگەڕێن  هیچ گومانی تێدا نیە سوریایەكی ئارام و دوور لە قەیران و خوێن و ناكۆكی دروست دەبێت و دێتە كایەوە، ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی لەیەك كاتدا وەڵامی احمد شرع و توركیای دایەوە یەكەم هەنگاوی كردەیی نا ، ئەویش ئەوەیە داوای كرد لە چەكدارو شەڕەڤانە هاوكارەكان ناوچەو پێگەی دەسەلاتی خۆسەری چوڵكەن و بگەڕێنەوە هەر شوێن   جێگایەك لێوەی هاتون.

 شرۆڤەی ئەم هەنگاوو هەڵوێستە:

مەزڵوم عەبدی بەكردەیی هەنگاو بەرەو لەیەكتر تێگەشتن و سوریای ئارام  دەنێت.

 سەلماندی كە ناوچەی دەسەڵاتی خۆسەری و چەكەكانیان پەیوەندی بە پەكەكەوە نیە.

 مەزڵوم عەبدی بە توركیاو احمد شەرعی وت ئێمە خاوەنی بڕیاری خۆمانین و ئەمانەوێت سوریای نوێ بەئارامی دەستپێبكات و بائاشتی كۆتایی پێبێت.

بۆیە پێویستە لەسەر چەكدارەكان هەرچی زوتر بگەڕێنەوە بۆ هەر جێێگایەك لێوەی هاتوون.

 هەروەها پێویستە لەسەر احمد شەرع  ئەم هەنگاوەی مەزڵوم بەهەند وەرگرێت بۆ زیاتر لەیەكتر نزیكبونەوە.

 هەروەها دەبێت توركیا ئەم هەنگاوە بقۆزێتەوە بەرەو زمانی لێكتر تێگەشتن بەرەو هەنگاوی باشترو دروستتر بۆ هەموو لایەك و بۆ ئایندەی سوریاو بۆ پەیوەندی باشی ئایندەی توركیاو سوریا.

 دواجار ئەم هەنگاوەی مەزڵوم عەبدی لەلایەك دەربڕینی نیەتباشیەو لەلایەكی دیكەشەوە دەیسەلمێنێت لە بڕیارداندا سەربەخۆن و قەندیل حوكمیان ناكات.

ژمارەی خوێنەر   ‌ 1831‌
12/20/2024 1:55:16 PM
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.