وتار

مام جەلال هۆکار بوو لە بنیاتنانی بناغەی سیاستی سەقامگیرتر لە عێراق …

دونیا غەفار

ئەمڕۆ 14 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ساڵڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال بۆ جاری دووەم بە سەرۆک کۆماری عێراق..

مام جەلال یەکێک بوو لە کەسایەتیە پێشەنگەکانی سیاسەتی عێراق و کورد،لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن ڕۆڵی گەورەی لەپرۆسەی سیاسی عێراقدا بینی و بەشداری کرا لە نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندیەکانی کورد لە حکومەتی عێراقدا.

کاتێک مام جەلال بۆ جاری دووەم پۆستت سەرۆکایەتی عێراقی وەرگرت کاریگەریەکی بەرچاوی لەسەر سیاسەتی عێراق هەبوو لەماوەی سەرۆکایەتیەکەی دا کاری کردووە بۆ بەرەو پێشبردنی ئاشتەوایی نیشتیمان لەنێوان کوتلە جیاوازەکانی عێراقدا بە تایبەتی نێوان کورد و عەرەب.

هاوکات بەشدار بووە لە بە هێزکردنی مافەکانی کورد لە دەستوری عێراقدا کە ئۆتۆنۆمیەکی زیاتری بە کورد بەخشی.

هەروەها تاڵەبانی تیشکی خستە سەر بەرەو پێشبردنی دیموکراسی و دیالۆگ لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا کە بەشداربوو لە بنیاتنانی بناغەی سیاسی سەقامگیرتر لە عێراق دا کە ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

سەرۆکایەتی مام جەلال قۆناغێکی بەرچاوی لە عێراق بەڕێوەبرد،لەماوەی سەرۆکایەتیەکەی دا ڕووبەڕوی ئاستەنگی بەرچاو بووە وەک توندوتیژی تائیفی و گەندەڵی ،وە  دوای لەشکرکێشی ئەمریکا وڵات بە قۆناغێکی گواستنەوەی سەختتدا تێپەرببوو پێویستیەکی بەپەلەی سەقامگیری سیاسی هەبوو،وە مام جەلال بەو پێیەی ڕۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا دەبینی هەمیشە بەدوای دیدگایەکی ئەرێنیدا دەگەڕا بۆ داهاتووی عێراق  وە ئەمەش وایکرد ببێتە کەسایەتیەکی سەرەکی مێژوو لە وڵاتەکەدا.

 
ژمارەی خوێنەر   ‌ 86‌
11/14/2024 12:48:49 PM
زیاتر...
سەعدی ئەحمەد پیرە
محەممەد سۆران
Copyright © All rights reserved.