وتار

تا خستنی مەلیک 47 ڕۆژی ماوە

شوان عەباس بەدری

شوان عەباس بەدری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی (ی.ن.ک)، وشەکانی لۆ مارێ و زا بخودێ و ڕەئوفی، لە سێ جووڵەی جیاجیای سیاسی بەکارهێناوە و لە هەرسێکیشی، مەلیکەکەی بەرامبەری پێ کش و مات کردووە.

ئێستا و ئەوەی چاودێری مەیدانە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکەی ئەم بەشەی کوردستان ئەکات، تێئەگات هەموو جووڵەکانی سەرۆکی (ی.ن.ک)، بە ستراتیژێکی تۆکمەی سیاسی و بە خوێندنەوەیەکی وردی لۆژیک و هزر و کەسایەتی بەرامبەرەکەی نراون و زۆر سیاسیانە و ژیرانە و بە پشوودرێژییەکی دیپلۆماسیانە، جوڵەی سەرباز و وەزیر و فیل و قەڵا و ئەسپەکانی خۆی لە سەر مەیدانی شەترەنجە لە مێژینەکەی سیاسەتی کوردستان و عێراق جێگیرکردووە و خەوی لەچاوی زۆر کەس کە وایاندەزانی خاوەنی ئەرز و ئاسمان و قووت و سنووقەکانی هەڵبژاردنن حەرام کردووە.

کۆتایی ئەم شەترەنجە زۆری نەماوە و سەرۆکی (ی.ن.ک) بەجۆرێ ستراتیژییەتی جوڵەی حزبەکەی داڕشتووە کە ئێستا تەنها بۆ مات کردنێکی تەواوەتی و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی ڕاستەقینە یەک جوڵەی بچووکی 47 ڕۆژەی ماوە.

ژمارەی خوێنەر   ‌ 837‌
9/4/2024 5:08:08 PM
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.