وتار

چی بكرێت بۆ هاوسەنگ كردنەوەی باڵانسی سیاسی

جەبار گۆران

بۆ هاوسەنگ كردنەوەی لاسەنگیی باڵانسی سیاسی، بۆ دروستكردنی كێبڕكێی ئیدارەدانی تەندروست و خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی، پێویستە لیستی ( یەكێتی نیشتمانی كوردستان ) سەركەوتنی گەورە بەدەست بێنێت، چونكە سەركەوتنی یەكێتی و زیادبوونی كورسیەكانی لە پەرلەمان مونافەسەی سیاسی و ئیداری چالاك تر ئەكات، كەرتە ئابووریەكان لە هەموو پارێزگاكان وەك یەك و بە یەكسانی گەشە ئەكات نەك زۆنێك پەرەی زیاتری پێبدرێت و زۆنێكی تر بە هۆی لاسەنگیی باڵانسی سیاسی كەمی كورسیەكانی یەكێتی پشگوێ بخرێ …

وەك لە ڕابردودا بینیمان بەهۆی زۆرینەی كورسیەكانی پارتی دیموكراتی كورستان كە 56 كورسی بوو بە كۆتاكانەوە ، لەبەرامبەردا ژمارەیەكی زۆری ئۆپۆزیسیۆنی قەبارە بچوك لە ژمارەی كورسی نەیان توانی كێبڕكێی پارتی بكەن و باڵانسی سیاسی لە هەرێمی كوردستان لاسەنگ بوو ، نادادپەوروەری لە خزمەتگوزاری و ئاوادانی و دەرفەتی كار دروست بوو ، زۆنی سلێمانی پشگوێ خرا لە زۆربەی بوارەكاندا…

بۆیە پێویستە لەم خولەی هەڵبژاردندا ئەو لاسەنگیە هاوسەنگ بكرێتەوە ، چونكە ئەزمونی ڕابردوو پێی ووتین هەر لە ساڵی 2009ەوە تا ئێستا كە هیچ ئۆپۆزیسیۆنێك لە هەرێمی كوردستان نەیانتوانی ئەو هاوسەنگیە بپارێزن لاسەنگیەكی بەرجەستەكراو لە هەموو كەرتەكانی ئابووری و تەندروستی و پەروەردە، خزمەتگوزاری و خوشگوزەرانی دروست بوو، لەبەر ئەوە راستكردنەوەی ڕێڕەوی سیستمی حكومڕانی و هاوسەنگ كردنەوە لە هەرێمی كوردستان بەندە بە سەركەوتنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە..

ژمارەی خوێنەر   ‌ 399‌
8/30/2024 3:28:01 PM
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.