هەولێر..باندێك بە ناوی ئاسایشەوە دزی لە هاوڵاتیان دەكەن
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه له‌چوارچێوه‌ی باندێكدا به‌ناوی ئاسایشه‌وه پاره‌یان له خه‌ڵك وه‌رگرتوه و چه‌ندین كاری دزیشیان ئه‌نجامداوه.
ئاسایشی هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له‌درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیاندا تیمه‌كانی به‌دواداچوون و چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان توانیویانه باندێكی تاوانكاری پێنج كه‌سی ده‌ستگیربكه‌ن.
ئه‌و بانده له ماوه‌ی رابردوودا 20 دزییان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها رێگریكردن و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵانیان ئه‌نجامداوه و بڕی 6 كیلۆ و 860 گرام زێڕ، حه‌وت ئۆتۆمبێل، 9 هه‌زار و 400 دۆلار، 41 مۆبایل، سێ ماتۆڕسكیل و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌شیان دزیوه.
ئاسایشی هه‌ولێر روونیشیكردووه‌ته‌وه، له هه‌ندێك له‌و تاوانانه‌دا تۆمه‌تباره‌كان به ناوی ئاسایش خۆیان ناساندوه، به‌ڵام دوای ده‌ستگیركردنیان ده‌ركه‌وتوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ئاسایشه‌وه نییه.
|