به‌رپرسانی باڵای سوپای عێراق له‌سه‌ر دۆخی شه‌نگال ڕێككه‌وتن
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق سه‌ردانی شه‌نگالیان كرد، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی قه‌زاكه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاندێك له‌به‌غداوه به‌سه‌رۆكایه‌تی عوسمان غانمی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق‌و عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یاره‌ڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، سه‌ردانی قه‌زای شه‌نگالیان كرد‌و له‌گه‌ڵ هێزه ئهمنییو سه‌ربازییه‌كانی قه‌زاكه له‌باره‌ی پاراستنی ئه‌منیه‌تی شهنگالو دووباره نه‌بونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی نێوان یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شهنگالو سوپای عێراق ڕێككه‌وتن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌هاوڵاتیانی شه‌نگال گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو داوای ده‌ركردنی سوپای عێراقیان ده‌كرد، هاوكات یه‌به‌شه‌یان به‌و هێزه ناوبرد كه ئهوانو شه‌نگالی پاراستووه.
|