بەبێ بەشداری پارتی حیزبە كوردستانیەكان ئاگری نەورۆز لە خورماتوو دەكەنەوە
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
بەرپرسێكی یەكێتی دەڵێت، حیزبەكوردستانیەكان بەدەر لە پارتی بەرنامەمان داناوە كاتژمێر پێنج ئاگر لە خورماتوو بكەینەوە و تا ئێستا هیچ رێگریەك نییە لەو بارەیەوە.
محەمەد مەحمود جێگری بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی بە ئاژانسی نها-ی راگەیاند" تا ئێستا هیچ دژایەتیەكی كردنەوەی ئاگری نەورۆز لە خورماتوو نەكراوە و بڕیارە كاتژمێر پێنج سەرجەم لایەنە كوردستانیەكان بەدەر لە پارتی بەشداری بۆنەكە بكەن و قایمقامی شارەكە بەڵێنی بەشداریكردنی لە بۆنەكەدا داوە".
وتیشی" پارتی بایكۆتی ئەو ناوچانەی كردوە و حیزبی شیوعی بۆچوونی وایە پێویستە ئاڵای كوردستان هەڵبكرێت و بە پێچەوانەوە بەشداری بۆنەكە ناكەن بەڵام تا ئێستا روون نییە رێگە بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەدرێت یاخود نا ".
|