ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر سۆده‌ی هه‌ویردا ده‌گرن كه‌له‌لایه‌ن ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه به‌كارهێنانی قه‌ده‌غه‌كراوه و سه‌رۆكی لیژنه‌كه ده‌ڵێت شوێنه‌كان روبه‌روی یاسا ده‌كه‌نه‌وه.
به‌روار محمد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی فڕن و نانه‌واخانه‌كانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ پاش ده‌رچونی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی سۆده له ئاماده‌كاری نان، سه‌مون و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كاری هه‌ویر ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن به‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له (300) كیلۆگرام سۆده‌دا گرتووه.
وتی؛ بەپێی نوسراوكه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، رێگە نادرێت سۆده له كاری هەویردا بەكاربهێنرێت، به‌كارهێنانی خوێ سنوردار دەكرێت بەجۆرێك بۆ یەك كیلۆگرام ئارد بڕی (6) گرام خوێ زیاتر نه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی خامی سپی بۆسەر مێزی نان و سەمون و داپۆشینیان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست.
وتیشی؛ دوای ده‌رچونی بڕیاره‌كه‌وه له 4/3 تا 19/3 لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له (300) كیلۆگرامدا گرتوه كه هه‌رشوێنه و به‌بڕی جیاواز بووه، شوێنه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌به‌كارنه‌هێنانی سۆده، پێشیان راگه‌یه‌نراوه له‌سه‌ردانی دووه‌مدا پابه‌ندنه‌بن شوێنه‌كه روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
وتیشی؛ رۆژانه لیژنه‌ی فڕن و نانه‌واخانه‌كان سه‌ردانی هه‌موو شه‌وشوێنانه ده‌كات كاری هه‌ویر ده‌كات، له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕه‌وه پشكنینه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی یاسا ده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ته‌واوی ئه‌وسۆده‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناوده‌برێت
له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای خۆراك نوسراوه و بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی گشتاندنی پێكردووە، لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان پابەندی جێبه‌جێكردن ده‌بن و تەواوی نانەوا و سەمونخانە و شوێنكارەكانی هەویر ئاگادار كراونه‌ته‌وه و لەكاتی پابەند نەبوونی هەر شوێنێك هەتا بڕیاری داخستن سزای شوێنه‌كه دەدرێت.