هەواڵ

هاتنی گەشتیاری ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان زیادیكردووە


ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ

بەرپرسی راگەیاندنی خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران دەڵێت، هاتنی گەشتیاران بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و لە ئێستاشدا رۆژانە هەزار و 500 كەس دێنە هەرێمی كوردستان.

سیروان حەسەن، بەرپرسی راگەیاندنی خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران رایگەیاندووە: "هاتنی گەشتیاران لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، بە جۆرێك بەراورد بە مانگی ڕابردوو 30% زیادی كردووە و ئێستاش رۆژانە خەڵك بە لێشاو دێنە هەرێمی كوردستان، كە كورد و ئێرانییشن".

وتیشی، لە 15ی ئەم مانگەوە باج لەسەر هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و تاوەكو 25ی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاند، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئێستادا لە رێگەی خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران، رۆژانە هەزار و 500 كەس لە وڵاتی ئێرانەوە دێنە هەرێمی كوردستان..
2019-03-20
زیاتر...