پۆلیسی دھۆک: دوو کەس بە تۆمەتی سوتاندنی سەرۆک ھۆزێکی شنگال دەستگیرکران
ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ
لە شاری دھۆک دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە کوشتن و سوتاندنی قاسم متۆ سەرۆک ھۆزی قەیرانی دەستگیرکراون.
پۆلیسی پارێزگای دھۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرایکرد، دوو کەسیان بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە کوشتن و سوتاندنی قاسم متۆ سەرۆک ھۆزی قەیرانی دەستگیرکردووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوو دەستگیرکراوەکە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ئەوەش ئاشکراکراوە، ھەردوو تۆمەتبارەکە ئێزدین و خەڵکی شنگالن و تاوانەکەش پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ھەیە.
رۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠١٩ تەرمی قاسم متۆ سەرۆک ھۆزی قەیرانی و کەسایەتی دیاری ناوچەی شنگال لە گوندی سینای نزیک کۆمەڵگەی شاریای سەربە قەزای سێمێل لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە سوتێنراوی دۆزرایەوە.
|