هەواڵ

کاری شۆفیری تاکسی لە مامۆستایان قەدەغە دەکرێت

ئاژنسی نھا: ژووری ھەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ھەڵەبجە فۆڕمی تایبەت بە(قەدەغەکردنی کاری شۆفێری تاکسی لەفەرمانبەرو کارمەندانی حکومی) ئاراستەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەکات و داوادەکات، لەماوەی ١٥ ڕۆژدا فۆڕمەکان پڕبکرێنەوە.
 
لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ھەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، "ئاماژە بەنوسراوی وەزارەتی پەروەردە، فۆڕمی ژمارە (٢) کە تایبەتە بە(قەدەغەکردنی کاری شۆفێـری تاکسی لەفەرمانبەران و کارمەندانی حکومی)، ئاراستەی فەرمانبەرانی میلاکی شارستانی پلە (١ ـ ٦) دەکات".

لەو بارەیەوە سۆران عومەر مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەڵەبجە بە وەکالەت بە ئاژانسی نھا-ی ڕاگەیاند " ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ھەڵەبجە ھەستاوین بە جێبەجێکردنی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم تایبەت بە ڕێکخستنی کاری تەکسی".

وتیشی " ئەوەی لەسەر ئێمەیە جێبەجێکردنی بڕیارەکەیە و ھەرکەس پابەند نەبێت پێوەی سزادانەکەی لەسەر ئێمە نیە".



2019-03-19
زیاتر...