دینا تەمەننایەک بۆ ھەڵکەوت دەکات
ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ
خانمە گۆرانیبێژی کورد دینا، لە نوێترین دەرکەوتنی لەگەڵ ئاوازدانەر ھەڵکەوت زاھیر، تەمەننایەک بۆ مامۆستا دەکات.
دینا، لەھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوێترین وێنەی لەگەڵ ھەڵکەوت زاھیر بڵاوکردەوە لەسەری نووسیوە"ئازیزی من، مامۆستای من، باشترین ھاوڕێ، نزیکترین کەس، تەمەننا ئەکەم تەمەنێکی تریش بەیەکەوە کار بکەین".
دینا، یەکێکە لە خوێندکارە نوێیەکانی ئاوازدانەری کورد ھەڵکەوت زاھیر، لە ساڵی ٢٠١٧دەستی بەکاری ھونەری کردووەو خاوەنی چەند بەرھەمێکە، زۆرترین دەرکەوتنی لەگەڵ ھەڵکەوت زاھیردایە بەردەوم وێنەی خۆی و ھەڵکەوت زاھیر لە
تۆرەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.
|