پڕ بە دڵی ھەوادارەکانی خۆشدەوێت
ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ
دەرھێنەر و گۆرانیبێژی لاو ھەردی سەلامی،
خۆشەویستی خۆی بۆ ھەوادارەکانی دەردەبڕێت.
ھەردی، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوێترین وێنەی بڵاوکردەوە لەسەری نووسیوە"ھەواداری راستەقینە رێگا نادات بکەویت تەنانەت ئەوکاتانەش کە لێیان دووری، پڕ بە دڵ خۆشمدەوێن", وەک ھەمیشە ھەوادارەکانی پاڵپشتی دەکەن و داوای کاری نوێی لێ دەکەن.
ھەردی، یەکێکە لەگۆرانیبێژە لاوەکانی کورد، بەھۆی بەھێزی تێکستی گۆرانیەکانی خاوەنی ھەوادارێکی زۆرە، گۆرانیەکانی بەشێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوەلە نێوان ھەوادارانی.
|