بە فەرمی زیدان گەڕایەوە بۆ ڕاھێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید
ئاژانسی نھا: وەرزش
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوەی زیدانی فەڕەنسی بۆ ڕاھێنەرایەتی یانەکە ڕاگەیاند.
کەمێک لەمەوبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە "ڕیاڵ مەدرید نرخی کارەکانی سۆلاری دەزانێت و سوپاسی دەکات بۆ کار و خزمەتە دڵسۆزەکانی".
ئەوەش ھاتووە "کاتژمێر ٨ی ئەمشەو بەکاتی ئیسپانیا فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکە لەگەڵ زیدان لەبەردەم میدیاکان دەردەکەون".
ھەر بەپێی بەیاننامەکە، گرێبەستەکەی زیدان بۆ ماوەی سێ ساڵ و تاوەکو ھاوینی ٢٠٢٢ دەبێت.
زیدانی فەڕەنسی پێش نۆ مانگ وازی لە ڕاھێنەرایەتی یانە مەدریدیەکە ھێنا، بەڵام دوای ئەنجامە خراپەکانی یانەکە و گۆڕینی دوو ڕاھێنەر ، بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید ناچاربوون ھەموو ھەوڵێک بدەن بۆ گەڕانەوەی زیدانی ئەستێرە.
|