وەرزش

پێدەچێت لە ھەفتەی داھاتوودا زیدان بگەڕێتەوە بۆ کاری ڕاھێنان

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

چاوەڕوان دەکرێت بەمنزیکانە زەینەدین زیدان بگەڕێتەوە بۆ کاری ڕاھێنان و خۆی بۆ پۆستی راھێنەرایەتی یانەی یۆڤانتۆس ئامادە کردووە.

بەپێی ھەواڵی زۆربەی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا تەئکید، زیدان ھەفتەی رابردوو بەشێوەیەکی چاوەروان نەکراو و بێ پلان گەڕاوەتەوە بۆ شاری تۆرینۆ.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا باسیان لەوەش کردوە، گەڕانەوەی زیدان بۆ تۆرینۆ تەنھا بۆ ئەوە بووە لەگەڵ بەرپرسانی یۆڤانتۆس قسە بکات لەسەر وەرگرتنی پۆستی راھێنەرایەتی ئەو یانەیە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، زیدانی راھێنەری فەرەنسی رەتیکردۆتەوە بگەرێتەوە بۆ پۆستی راھێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئەوەشیان ئاشکراکردووە، ئیدارەی یۆڤانتۆس چاوەرێی ئەنجامی یارییەکەی ئەتلەتیکۆمەدرید دەکات و لە کاتی کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنز لیگ دەستبەرداری ئالێگری راھێنەر دەبن و لەجێگەی ئەو زیدان دەکەنە ڕاھێنەری یانەکەیان.

زیدانی فەڕەنسی وەک راھێنەرتوانی سێ جار لەسەر یەک نازناوی چامپیۆنز لیگ بۆ ریاڵ مەدرید بەدەست بھێنێت و زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا چاوییان لەسەریەتی بۆ ئەوەی بیکەنە ڕاھێنەری یانەکەیان، بەڵام زۆرینەی ئاماژەکان بۆ ئەوەن زیدان ئارەزووی کارکردن بکات لە یۆڤانتۆس و پێدەچێت پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

2019-03-10
زیاتر...