چەند سەوزەیەک جێگرەوەی ڤیاگران
ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی
جۆری ئەو خواردنەی دەخورێت کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ بەجێ دەھێڵێت، نوێترین توێژینەوە پزیشکییەکان چەند سەوزەیەک بە جێگرەوەی ڤیاگرا دادەنێن.
جەرجیر، ئەم جۆرە سەوزەیە جگە لەوەی دژە ئۆکسێنەرێکی بەھێزە و ئارەزووی سێکس زیاد دەکات.
بیبەری توون، ئەم جۆرە بیبەرە سووڕی خوێن چالاک دەکات.
ھەنار، جگە لە سوودە تەندروستیەکانی ئەم میوەیە ھۆرمۆنی تستیرۆن زیاد دەکات و ئەمەش ئارەزووی سێکس زیاد دەکات.
ئەڤۆگادۆ، ئەو پێکھاتە رۆنەی لەناو ئەڤۆگادۆدا ھەیە زۆر بەسوودە بۆ چالاک بوونی سووڕی خوێن و بەھێزکردنی لایەنی سێکسی.
|